دیوان مولوی براساس نسخه چاپ شده ملا عبدالکریم مدرس
ویرایش و اضافه کردن اشعار چاپ نشده: حسن گوران و محمد حجازی
زبان: كردی
محل انتشار: سنندج
چاپخانە: دەزگای ڕۆشنبیری گۆران
تعداد نشر: 1
ژمارەی پەڕە: 760
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
دیوان مولوی براساس نسخه چاپ شده ملا عبدالکریم مدرس
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن گۆران و محه‌مه‌د حیجازییه‌وه‌ كاری پێداچوونه‌وه‌ و ڕێكوپێككردنی بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها زیادكردنی كۆمه‌ڵێك شیعری بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌وی. ساڵی 2004 له‌ ‌ دووتوێی (760) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ دیوانی مه‌وله‌ویی‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك بنچینه‌ی كاره‌كانیان سوودی لێ وه‌رگیراوه‌.

ناوه‌رۆكی ئه‌م دیوانه‌: پێشه‌كییه‌كی ده‌زگای گۆران و ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی له‌چاپدانی ئه‌م دیوانه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند باسێك له‌ باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی بۆ مه‌وله‌وی كراون له‌ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی شیعره‌ بڵاونه‌كراوه‌كانی مه‌وله‌وی له‌ كتێبی “مه‌وله‌وی”ی نووسراوی حه‌كیم مه‌لا ساڵح و باسێك له‌ دیوانی مه‌وله‌وی له‌ ئاماده‌كردنی “صدیق صه‌فیزاده”‌‌، پاشان دانانه‌وه‌ و نووسینه‌وه‌ی دیوانی مه‌وله‌ویی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و زیادكردنی ئه‌و شیعرانه‌ی له‌و دیوانه‌دا نین كه‌ زیاد له‌ (62) پارچه‌شیعره‌.