دیوانی مەولەوی لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبد ولکەریمی مودەرریس
خاوەنی بەرهەم: حەسەن گۆران و موحەمەد حیجازی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سنە
چاپخانە: دەزگای ڕۆشنبیری گۆران
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 760
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
دیوانی مەولەوی لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبد ولکەریمی مودەرریس
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

دیوانی مەولەوی لەسەر بناغەی تێكۆشانی مەلا عەبدولكەریمی مودەرریس . ئەم دیوانە لە لایەن موحەمەد حیجازی و حەسەن گۆرانەوە كاری پێداچوونەوە و رێك و پێك كردن بۆكراوە ،هەروەها بڵاوكردنەوە ئەو شیعرانەی مەولەوی كە پێش ئەم دیوانە بڵاونەكراونەتەوە .بۆ ئامادەكردنی ئەم بەرهەمە سودیان وەرگرتوە لە (دیوانی مەولەوی مامۆستا مودەرریس ، دیوانی مەولەوی د.صفی زادە، كتێبی مەولەوی حەكیم مەلا ساڵح ، میهرەجانی مەولەوی 1989 ، دیوانی مەولەوی موحەمەد ئەمین ئەردەڵانی ، رسالەی عیشقی سۆران سنەیی و ،بەیاز و نوسخەگەلی كۆن بە تایبەت بەیازی “ش” و بەیازەكەی مامۆستا ئەهوەنی شاعیری سنە). ساڵی 2704ی كوردی لە  دەزگای ڕۆشنبیری گۆران بە كتێبێكی 760 لاپەڕەیی لە چاپ دراوە.