بەخێربێن بۆ ماڵپەڕی زانا و شاعیری گەورەی کورد
سەید عەبدوڕەحیمی تاوگۆزی ( مەولەوی) 1806 - 1882 زایینی
SAYID ABDULRAHIM TAWGOZI (MAWLAWI)
سەیید عەبدولڕەحیمی نازناو (مەعدوومی) و بەناووبانگ بە(مەولەوی) ، كوڕی مەلا سەعیدی تاوگۆزی و لە نەوەی مەلا یووسف جانی كوڕی مەلا ئەبووبەكری چۆڕی یە كە بە (موصەننیف) مەشهوور بووە و ، ڕشتەی پشتیان ئەچێتەوە سەر خواناسی ناودار سەیید موحەممەد زاهیدی كوڕی سەیید مەحموودی مەدەنی كە بە ( پیر خدری شاهۆ) ناسراوە و ، لە نەوەی حەزرەتی حوسەینی كوڕی حەزرەتی عەلیی كوڕی ئەبووطالیب و فاطیمەی زەهرایە خوایان لێ ڕازی بێ.
مەولەوی لە ساڵی 1221 ی هیجرەتدا لە دێی (سەرشاتە)ی ناوچەی تاوەگۆزی كە ئەكەوێتە بەری باشووری ڕووباری سیروان ، لە دایك بووە . هێشتا منداڵ بووە ماڵی باوكی ناوچەی تاوگۆزی یان بەجێ هێشتووە و لە دێی (بێژاوە) جێگیر بوون و ، لەوێ لای باوكی قورئانی پیرۆز و كتێبە وردەكانی خوێندووە و فێری نووسین بووە.
لەم ماڵپەڕەدا بەردەستە
مهولهوی ڕێچكهشكێن و خاوهن ڕێچكه و ڕێباز به خودی خۆی
محمد ئەمین زەكی (1880-1948) مێژوونوس و زانای بهناوبانگی كورد لە كتێبی (تاریخ سلیمانی وَوڵاتی دوری زور قدیمهوه تا اولی احتلال 1918)كه باس لە موێژوی وڵاتی
بهسهرهاتێكی خۆشی مهولهوی ئهوكاتهی لهسلێمانی بووه:
مامۆستا عبدالکریمی مودەریس دەفەرموێت: مهولهوی له سولهیمانی و له خزمهتی مهلا عبدوڵڕهحمانی نۆدشهییدا كه مودهڕڕیسی مهدرهسهی مهڵكهندی بووه، خوێندویهتی و لای ئهو تهواوی كردووهو ئیجازهی

نوسخەیەکی دەگمەنی “العقيدة المرضية”ی مەولەوی لە ئەرشیفی ناوەندی كوردستانی زانكۆی سلێمانیدا
پێشەکی و مێژووی نوسخەکە: ئەم نوسخە دێرینەی چاپی کتێبی «العقيدة المرضية»ی زانا و شاعیری ناودار سەید عەبدولڕەحیمی مەولەوی، بەشێکە لە

شێخی سیراجەدینی یەکەم داوای تەزبیحێک بە دیاری لە مەولەوی دەکات.
ئەبێت چ ساتێکی جوان و ناسک بوبێت کاتێک شێخی سیراجەدینی یەکەم داوای تەزبیحێک بە دیاری لە مەولەوی دەکات و مەولەویش