كەشكۆڵی عەبدوڕەحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیس ئەم دەستخەتە یەكێكە لە دەستخەتە نایابەكانی دیوانی مەولەوی و مامۆستای نووسەرەوەی زۆر وردەكار و بە سەلیقە بووە و ، زۆر بەتەنگی ئەوەوە بووە نوسخەیەكی نایابی دیوانی مەولەوی بنووسێتەوە. خەتی خۆش بووە. مولەویزان و، زانا و مەلا بووە. دەستخەتێكی تەرخان كردووە بۆ دیوانی نالی و مەولەوی. دیوانی مەولەوییەكەی كە جێگەی باس و مەبەستی ئێمەیە لە لاپەڕە (197)ەوە دەست پێ دەكات و تا لاپەڕە (139) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە. لە گەلێ جێگەی پێویستدا سەروبۆری بۆ وشەكان و پیتەكان كردووە، گەلێ جاریش جیاوازیی نوسخەی نووسیوە، لە هەندێ لە پارچەكاندا لێكدانەوەی ورد و شارەزایانەی كردووە. كۆتاییەكەی پارچەیەك شیعرە لە سەری نووسراوە( حضرت مولانا ، ولە) كرزەی چزەی زام گڕەی كرپەی دڵ لە كۆتایی ئەم پارچەوە نووسراوە: (محض یادگار مخلص شیخ عبدالرحمن نسل زادە سید عبداللە مدرس . من مكان الاموات. 1304). دوای ئەمەیش نامەیەكی پەخشانی فارسی مەولەوییە بۆ شێخ محەمەد جەسیم. ئەسڵەكەی لە (كتێبخانەی ملی تاران) پارێزراوە. |