كەشكۆڵی مەلا عەزیزی رێشاویی ئەم كەشكۆڵەیش ، كەشكۆڵێكی رەنگینی پڕ لە بەرهەمی شاعیرانی كورد و فارسە. شیعری كوردی و فارسی زۆرێك لە شاعیرانی كوردی تێدایە، لەوانە: ئەدەب ، بێخود، ناری ، نۆدێیی، موفتی زەهاوی، بێتووشی ، مەلا میكایل، مەولانا خالید، میرزا عەبدولقادری پاوەیی، مەولەوی، نالی و ….. تێكڕا (75) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە. بە خەتی چەند كەس نووسراوەتەوە، هەندێكیان خۆشخوێن و هەندێكیشیان بە زەحمەت دەخوێنرێنەوە. بەشێكی خەتی خوالێخۆشبوو مەلا عەزیزی رێشاوی خۆیەتی. مێژووی (1358) و دەوروبەریی تێدایە. |