كەشكۆڵی تۆفیق
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: –
مێژووی دەستخەت: –
ژمارەی پەڕەکان:962
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

337 لاپەڕە

كەشكۆڵی تۆفیق
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی تۆفیق
ئەم كەشكۆڵە شیعری گەلێ لە  شاعیرانی فارس و كورد و عەرەبی تێدایە . تیایدا بایەخێكی تایبەتیی بە شیعری مەولەوی دراوە. یەكێك – كە نازانرێ كێیە- بەیت بەیت شیعرەكانی مەولەوی كە لەو كەشكۆڵەدان ژماردووە. تێكڕای بەیتەكان گەیشتوونەتە (962) بەیت.
بە خەتێكی جوانی (نستلیق) نووسراوەتەوە، چەندین كەس بەشدارییان لە نووسینەوەیدا كردووە. لە شوێنێكدا نووسراوە: لەبەر خاتری نووری چاوم تۆفیق نووسیمەوە. بۆنەی شیعرەكانی تێدا نییە. لە هەندێ شوێنیدا تێكەڵاویی هەیە و شیعرەكانی جیانەكراونەتەوە، واتە لە نێوان پارچەیەك و پارچەیەكی دیدا (ولە) نەنووسراوە.
لاپەڕەكان نیشانەی ئەمبەرە و بەر (تباعە- رادود) یان بۆ دانەنراوە.
كەوتن و لەناوچوونی تێدایە . هەروەها دڵۆپە ئاوی بەركەوتووە و هەندێ شوێنی سڕڕاوەتەوە، یان باش ناخوێنرێتەوە.
چەند پارچە شیعری مەولەوی تێدایە كە لە دیوانە چاپەكەدا نین . (337) لاپەڕەیە. پێوانەكەی (17×15)ە . ژمارەی بەیتەكان لە لاپەڕەكاندا وەك یەك نین. ئەسڵەكەی لە كتێبخانەكەی مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی دا پارێزراوە.