كەشكۆڵی مەلا فەتاحی كاگردەڵیی
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: مەلا فەتاحی كاگردەڵیی
مێژووی دەستخەت: 1330ك
ژمارەی پەڕەکان:738
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

144 لاپەڕە

كەشكۆڵی مەلا فەتاحی كاگردەڵیی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی مەلا فەتاحی ماگردەڵیی
ئەم كەشكۆڵە یەكێكە لە كەشكۆڵە رەنگین و نایابەكانی كتێبخانەی كوردی و لە قەوارە و چڕیی ناوەڕۆكی و وردەكاریی نووسینەوەیدا كەموێنەوە.
ئەم كەشكؤڵە (738) لاپەڕەیە . پێوانەكەی (23*13) ە.
ژمارەی دێڕەكانی لاپەڕەكانی وەك یەك نین . لە دەوروبەری ساڵی (1330ك) دا نووسراوەتەوە. (144) لاپەڕەی بۆ دیوانی مەولەوی تەرخان كراوە. نزیكەی (160) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە.
بە خەتێكی فارسی ئامێزی خۆشخوێن نووسیویەتییەوە. لە گەلێ شوێنی پێویستدا سەرو بۆری بۆ وشەكان كردوە و مانای لێكداونەتەوە و، هەندێ جاریش بۆنەی وتنەكەی نووسیوە.
زۆر وردەكاری تێدا كراوە و نووسەرەوەكەشی زۆر شارەزای زاراوەی ناوچەی تاوەگۆزی و مەولەوی بووە ، بۆیە هەر پارچە شیعرێكی مەولەوی لەم كەشكۆڵەدا هەبێت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی و دایكانە بۆ شیعری كەشكۆڵەكانی دیكە دانراوە .