كەشكۆڵی مەلا عەبدوڵڵای مەریوانیی
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: مەلا عەبدوڵڵای مەریوانی
مێژووی دەستخەت: لە نێوان ساڵانی (1307ك=1894ز)و(1340ك=1921ز)
ژمارەی پەڕەکان:330
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

116 پارچە شیعر

كەشكۆڵی مەلا عەبدوڵڵای مەریوانیی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی مەلا عەبدوڵڵای مەریوانیی (م)
ئەم كەشكۆڵە بەری ڕەنجی (33) ساڵی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای مەریوانییە ، ئێران و عێراقی پێ كردووە و ، لە (چۆڕ) ەوە تا (هەولێر) و شوێنانی دیش هاوڕێی بووە و لێی زیاد كردووە و دەوڵمەندی كردووە.
(330) لاپەڕەیە. پێوانەكەی (10*24) سم. لە شێوەی (بەیاض) دایە . لە نێوان مێژووی(1307=1894ز) و (1340ك=1921ز)دا نووسیویەتییەوە.
(116) پاچە شیعری مەولەوی تێدایە.
شیعری(نالی) و چەند شاعیری دیكەی تێدایە.
بە خەتێكی(نستعلیق)ی جوانی شكستە نووسیویەتییەوە.
فیهرەستی بۆ پارچە شیعرەكان كردووە. سەرەتاكانیانی بە قەڵەمی سوور دیاریی كردووە.
ئەم دەسخەتە لە لای مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی پارێزراوە.
بە درێژیی لە بیرگی حەوتەمی بووژاندنەوەی مێژووی زانایانی كورددا باسی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای نووسەرەوەی ئەم كەشكۆڵە و بەرهەمەكەی نووسیوە.