كەشكۆڵی عەبدوڕەحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیس
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: عەبدوڕوحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیس
مێژووی دەستخەت: 1304ك
ژمارەی پەڕەکان:-
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

139 پارچە شیعر

كەشكۆڵی عەبدوڕەحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیس
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی عەبدوڕەحمانی كوڕی سەیید عەبدوڵڵای مودەڕیس
ئەم دەستخەتە یەكێكە لە دەستخەتە نایابەكانی دیوانی مەولەوی و مامۆستای نووسەرەوەی زۆر وردەكار و بە سەلیقە بووە و ، زۆر بەتەنگی ئەوەوە بووە نوسخەیەكی نایابی دیوانی مەولەوی بنووسێتەوە.
خەتی خۆش بووە. مولەویزان و، زانا و مەلا بووە. دەستخەتێكی تەرخان كردووە بۆ دیوانی نالی و مەولەوی.
دیوانی مەولەوییەكەی كە جێگەی باس و مەبەستی ئێمەیە لە لاپەڕە (197)ەوە دەست پێ دەكات و تا لاپەڕە (139) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە.
لە گەلێ جێگەی پێویستدا سەروبۆری بۆ وشەكان و پیتەكان كردووە، گەلێ جاریش جیاوازیی نوسخەی نووسیوە، لە هەندێ لە پارچەكاندا لێكدانەوەی ورد و شارەزایانەی كردووە.
كۆتاییەكەی پارچەیەك شیعرە لە سەری نووسراوە( حضرت مولانا ، ولە)
كرزەی چزەی زام گڕەی كرپەی دڵ
لە كۆتایی ئەم پارچەوە نووسراوە:
(محض یادگار مخلص شیخ عبدالرحمن نسل زادە سید عبداللە مدرس . من مكان الاموات. 1304).
دوای ئەمەیش نامەیەكی پەخشانی فارسی مەولەوییە بۆ شێخ محەمەد جەسیم.
ئەسڵەكەی لە (كتێبخانەی ملی تاران) پارێزراوە.