كەشكۆڵی هاشمی(2)
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: مامۆستا سەید طاهیری هاشمی
مێژووی دەستخەت: نەزانراوە
ژمارەی پەڕەکان:135
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

219 پارچە شیعر

كەشكۆڵی هاشمی(2)
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی هاشمی (2)
ئەم دەستخەتەش یەكێكی دییە لە كارە نایاب و قەشەنگەكانی مامۆستا سەیید طاهیری هاشمی كە بۆ دیوانی مەولەوی ئەنجامی داون.
ئەم نوسخەی لە كاغەزی رەگاوڕەنگی جوان: پەمەیی كاڵ و، شینی كاڵ و، زەردی كاڵدا نووسیوەتەوە . بایەخی زۆری پێداوە، وەك (هاشمی (1)) ژمارەی بۆ پارچە شیعرەكان- جگە لە ژمارەی لاپەڕەكان – داناوە.
گومانم بۆ ئەوە دەچێت ئەمە دوا كاری بێت بۆ دیوانی مەولەوی كردبێت. بە داخەوە مێژووی ساڵی نووسینەوەكەی نەنووسیوە. بەڵام گومان بۆ ئەوە دەچێت دواكاری یان یەكێك لە دواكارەكانی بێت كە بۆ دیوانی مەولەوی ئەنجام دابێت. چونكە لەم دەستخەتەدا پارچەیەك شیعری عەرەبیی زۆر بەرزی مەولەوی هەیە كە بۆ شیوەن بۆ شێخی سیراجەدینی نووسیوە – وە لە چاپی دیوانی مەولەویدا نییە- لە دوو دەستخەتەكەی دیشدا نییە. مامۆستا مودەڕیس لە یادی مەرداندا بڵاوی كردووەتەوە.
ئەوەندە هەیە كە لە (هاشمی (1))دا بۆ جیاكردنەوەی شیعرەكانی مەولەوی كردوویەتی، لێرەدا نەیكردووە. هەرچەند لە سەر گەلێ پارچەكان رای دەربڕیوە و، لە هەندێ شوێندا نووسیویە (مەشكووكە).
ئەم دەستخەتە (135) لاپەڕەیە. (219) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە.
ئەصڵەكەی لای كاك حەسەنی كوڕی مامۆستای هاشمیی لە كرماشان پارێزراوە.