كەشكۆلی جوانڕۆیی
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: مەلا بایەزید سارۆقیش
مێژووی دەستخەت: نەزانراوە
ژمارەی پەڕەکان:148
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

124پارچە شیعر

كەشكۆلی جوانڕۆیی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی جوانڕۆیی
ئەم ناونیشانە مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی بۆ كەشكۆڵێك دانا كە وێنەی لەسەر (سیدی) لە لایە و سەرەتا و كۆتایی نەماوە و لە هەردوو سەرەوە ناتەواوە. لاپەڕە (127)ی پارچەیەك شیعری مەلا مەحموودی جوانڕۆیی تێدایە ، بەو بۆنەوە مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی ناوی ناوە  (كەشكۆڵی جوانڕۆیی).
ناوی نووسەرەوەی دیار نییە ، لە شوێنێكیدا (ل:71) نووسراوە (تمت شد در قریەء (سنگ نیا) یا (سنگ مینا). لەسەر لاپەڕەی سەرەتاكەی بە خەتێكی نوێ نووسراوە (دیوان اشعار مولوی تاوەگۆزی بە خط ملا بایزید سارۆقایش). بە خەتێكی (نستعلیق)ی جوان  نووسراوەتەوە. (148) لاپەڕەیە. لاپەڕەی (12) بەیت و كەمتر و زیاتری تێدایە، سەرجەم (124) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە . بە زۆریی شیعری مەولەوییە . شیعری یەك دوو شاعیری دیكەی تێدایە، وەك مەلا مەحموودی جوانڕۆیی و كەسانی دیكە.
چەند پارچە شیعری بڵاونەكراوەی مەولەوی تێدایە.
لەم كەشكۆڵەدا نووسراوە كە بولبول ناوی مەلا رەحیم بووە. لە میشەوە گومان بۆ ئەوە دەچێت مەلا رەحیمی نەجاڕی و بولبول یەك كەس بن.