كەشكۆڵی مامۆستا سەید طاهیری هاشمی
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: مامۆستا سەید طاهیری هاشمی
مێژووی دەستخەت: نەزانراوە
ژمارەی پەڕەکان:114
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

197 پارچە شیعر

كەشكۆڵی مامۆستا سەید طاهیری هاشمی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی هاشمی
ئەم دەستخەتە (114) لاپەڕەیە، هەمووی بە خەتی مامۆستا سەید طهیری هاشمییە.
ئەم دەستخەتەیش لە لای د.محەمەد صدقی موفتی زادە بووە و بۆ دیوانی مەولەوی كاری لەسەر كردووە. ئێستە لە كتێبخانەی بەرلین پارێزراوە.
مامۆستا بە خەتێكی زۆر جوان نووسیویەتییەوە، سەرەتاكەی بە خەتێكی گەورە و بە مەرەكەبی سوور بەم شێوە نووسیوە:
((دیوان عارف سامی و علامەء نامی یگانە استاد علم و ادب مولانا السید عبدالرحیم المعدوم- قدس اللە روحە-)) دوای ئەوە بە خەتی (نستعلیق) و بە مەرەكەبی رەش دیوانەكەی دەست پێكردووە. پارچەكانی بە (ولە) كە بە مەرەكەبی سوور نووسیویەتی لە یەك جیاكردووەتەوە.
لە هەندێ شوێندا لە پەراوێزەوە تەعلیق و بۆنەی وتنی پارچەكانی نووسیوە. لە هەندێ جێگەیشدا د.محەمەد صدیق تەصحیح و راستكردنەوەی بەسەر لاپەڕەكانەوە هەیە.
ئەم دەستخەتە(197) پارچە شیعری مەولەوی تێدایە ، هەمووی بە خەتی مامۆستای هاشمی خۆیەتی.
بەڵام مێژووی نووسینەوەی پێوە نییە.