كەشكۆڵی عەلی ئەم كەشكۆڵە -كە لە شێوەی بەیاضدایە – پاشماوەی كەشكۆلێكی كۆنە سەرەتا و كۆتایی نەماوە و لە ناوەوەیش لە چەند جێگەیدا كەوتن هەیە . ئەوەی كە ماوە (70) لاپەڕەیە، لاپەڕەی شەش بەیت و كەمتر و زیاتری تێدایە . خەتەكەی خۆشە ، بەڵام بە شكستەیەك نووسراوەتەوە خۆشخوێن نییە. بۆنەی وتنی شیعری تێدا نییە. بە زۆریی شیعری مەولەوییە، شیعری (عەبدالقادر )ێك و (فەقێ) یەكی تێدایە. لە لاپەڕە (19)یدا نووسراوە عەلی لە حاڵەتی پەرێشانیدا لەبەر خاتری جەنابعالی… (دەستێكی چەپەڵ ناوەكەی كوژاندووەتەوە) لە مانگی رەجەبی (1308)دا نووسیویەتییەوە. |