كەشكۆڵی سەڵەسیی
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: قادری شێخ صەمەدی سەڵەسیی
مێژووی دەستخەت: 1322ك
ژمارەی پەڕەکان:317
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

زیاد لە 70پارچە شیعر

كەشكۆڵی سەڵەسیی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كەشكۆڵی سەڵەسیی
ئەم كەشكۆڵە- كە لە شێوەی بەیاضدایە- یەكێكە لە كەشكۆڵە رەنگین و نایابەكانی كتێبخانەی كوردی. بەرهەمی گەلێ لە شاعیرانی كوردی لە خۆگرتووە.
نووسەرەوەكەی خەتخۆش و وریا و خوێندەوار و زرنگ بووە. كەشكۆڵەكەی بە شیعری كەڵەشاعیرانی كورد رازاندووەتەوە، وەستایانە كاری بۆ گوڵچنی و كۆكردنەوەی بەرهەمی شاعیران كردوەە.
زیاد لە (70) پارچە شیعری مەولەوی لەم دەستخەتەدا هەیە. شیعری بڵاونەكراوەیشیان تێدایە.
كەشكۆڵەكە پچڕان و ناتەواویی پێوە دیارە. ئەوەی كە ماوە (317) لاپەڕەیە.
پێوانەكەی (19×11)ە. قادری شێخ صەمەدی سەڵەسیی سالی 1322ك نووسیویەتییەوە.
لە (م.ع)دا بە ژمارە (8281) پارێزراوە.