كەشكۆڵی سەڵەسیی ئەم كەشكۆڵە- كە لە شێوەی بەیاضدایە- یەكێكە لە كەشكۆڵە رەنگین و نایابەكانی كتێبخانەی كوردی. بەرهەمی گەلێ لە شاعیرانی كوردی لە خۆگرتووە. نووسەرەوەكەی خەتخۆش و وریا و خوێندەوار و زرنگ بووە. كەشكۆڵەكەی بە شیعری كەڵەشاعیرانی كورد رازاندووەتەوە، وەستایانە كاری بۆ گوڵچنی و كۆكردنەوەی بەرهەمی شاعیران كردوەە. زیاد لە (70) پارچە شیعری مەولەوی لەم دەستخەتەدا هەیە. شیعری بڵاونەكراوەیشیان تێدایە. كەشكۆڵەكە پچڕان و ناتەواویی پێوە دیارە. ئەوەی كە ماوە (317) لاپەڕەیە. پێوانەكەی (19×11)ە. قادری شێخ صەمەدی سەڵەسیی سالی 1322ك نووسیویەتییەوە. لە (م.ع)دا بە ژمارە (8281) پارێزراوە. |