بەیاضی دووسەرە
جۆری دەست خەت :بەیاض
بە دەستی کێ نوسراوە: نەزانراو
مێژووی دەستخەت: 1297ك
ژمارەی پەڕەکان:193
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

چەند پارچە شیعرێك

بەیاضی دووسەرە
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
بەیاضی دووسەرە
ئەم دەستخەتەیش كە لە شێوەی بەیاضدا نووسراوەتەوە، یەكێكە لەو دەستخەتانەی لە بەرلین پارێزراوە و مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی لە دوكتۆر كەمال فوئادەوە لسەر سیدی دەستیكەوتووە.
ئەم دەستخەتە كە بە ژمارە (9882) لە كتێبخانەی ناوبراودا پارێزراوە، دەكرێ بڵێین : یەك دەستخەت نییە و، كاتی خۆی بەم شێوە نەبووە و چەند دەستخەتی جیا جیا بوون، دوای ئەوە شپرزە بوون و بێ سەروبەر بوون، كۆكراونەتەوە و لەم شێوەی ئێستەیدا یەك خراون.
دوو سێ جۆر كاغەز و خەتی تێدایە . لە دوو سەرەوە ژمارە بۆ لاپەڕەكانی دانراوە بە یەك زنجیرە ناڕوات. بۆیە مامۆستاش ئەم ناوەی بۆ داناوە.
شیعری مەلا مصطەفا ، كۆماسی ، عەزیز، عین القضاة ، شێخ نجم الدین ، شێخ عەلادین و، چەند كەسی دیكەی تێدایە.
لە شوێنێكدا ناوی عەبدولقادر و مێژووی ساڵی (1297ك)ی پێوەیە.
چەند پارچە شیعری تێدایە لە ناو شیعری مەولەویدا دانراون، ئەگەر بچێتە سەر شیعری مەولەوی بن، ئەوە چەند پارچە شیعری بڵاونەكراوەی تێدایە. ژمارەی لاپەڕەكانی لە سەرێكەوە تا لاپەڕە(127) دەڕوات. لە سەرەكەی دییەوە ژمارەی لاپەڕەكان تا (66) دێت.
ونسخەی سەر سیدی لای مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی هەیە.