بەیاضی بێ ناو
جۆری دەست خەت :بەیاض
بە دەستی کێ نوسراوە: نەزانراو
مێژووی دەستخەت: نەزانراوە
ژمارەی پەڕەکان:60
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

45 لاپەڕە

بەیاضی بێ ناو
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
بەیاضی بێ ناو
ئەم ناوە مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی بۆ پاشماوەی بەیاضێكی بچكۆلە داناوە كە سەرەتا و كۆتایی نەماوە و دیار نییە، كاتی خۆی چەند بووە و چەندی لەناو چووە. ئەوەی كە ماوە نزیكەی  (60) لاپەڕەیە (45) لاپەڕەی شیعری مەولەوییە، بە خەتێكی مامناوەندی نووسراوەتەوە.
شیعری صەیدی ، مەولانا خالید ، مەنظوومەی (فەرض و سوننەت) یان (كفایة الاسلام) ی بە فارسیی تێدایە. لاپەڕەی (10) بەیت و كەمتر و زیاتری تێدایە.
لە كتێبخانەی بەرلین بە ژمارە (9881) پارێزراوە.
وە وێنەیەكی ئەم بەیاضە لای مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی هەیە.