كەشكۆڵی حەسەنی شەریف ئابادی
جۆری دەست خەت :كەشكۆڵ
بە دەستی کێ نوسراوە: حەسەنی شەریف ئابادی
مێژووی دەستخەت: 1304ك تا 1325ك
ژمارەی پەڕەکان:207
شیعری مەولەوی لە دەستخەتەکەدا:

نزیكەی هەموو پارچەكان هی مەولەوین چەند پارچەیەكی كەم نەبێ

كەشكۆڵی حەسەنی شەریف ئابادی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم دەستخەتە
كه‌شكۆڵی حه‌سه‌نی شه‌ریف ئابادی
ئه‌م كه‌شكۆڵه‌ یه‌كێكی دییه‌ له‌ كه‌شكۆڵه‌ ره‌نگین و كه‌موێنه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردی. خاوه‌نه‌كه‌ی یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی بایه‌خی بێ ئه‌ندازه‌ی به‌ دیوانی مه‌وله‌وی داوه‌ . بۆ زانینی ئه‌م بایه‌خدانه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ كه‌ بزانین ئه‌م كه‌شكۆڵه‌ به‌ری ره‌نجی (21) ساڵی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی . ئه‌م ره‌نجه‌یشی بۆ دیوانی مه‌وله‌وی داناوه‌.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی نووسینه‌وه‌ی كه‌شكۆڵه‌كه‌ بۆ ساڵی (1304ك) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تا ساڵی (1325ك) به‌ ده‌ستییه‌وه‌ بووه‌ و كاری تێداكردووه‌.
وه‌ك له‌ نوسخه‌ی نایابدا چه‌ند په‌خشانی كوردی و فارسی مه‌وله‌وی هه‌یه‌، له‌م نوسخه‌یشدا هه‌ندێك له‌و په‌خشانانه‌ وه‌ك ئه‌وێ هه‌ن. بوونی ئه‌و په‌خشانانه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی نزیكیی مێژووی نووسینه‌وه‌ی كه‌شكۆڵه‌كه‌ له‌ سه‌رده‌می مه‌وله‌وی ده‌زانم. یان دروستتر بڵێین: گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت له‌به‌ر نوسخه‌ی مه‌وله‌وی خۆی یان نوسخه‌ی نزیك یان نوسخه‌ی نزیك له‌ نوسخه‌ی مه‌وله‌وی  نووسرابنه‌وه‌.
ئه‌م كه‌شكۆڵه‌ (207) پارچه‌ شیعری تێدایه‌، چه‌ند پارچه‌یه‌كی كه‌م نه‌بێ هه‌موویان شیعری مه‌وله‌وین.