له نووسینی مامۆستا هه‌مایۆن ساحێب كه‌ریمه، له‌دووتوێی 590 لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2013دا له‌گه‌ڵ به‌رگی یه‌كه‌مدا پێكه‌وه له‌چاپ دراون.
ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه: ئه‌م كتێبه سێبه‌رگییه، ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه، به تایبه‌تی زه‌قكردنه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی تێیاندا. “دیوانی مه‌وله‌وی” بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و كتێبی “مه‌وله‌وی”ی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵح كه چه‌ند شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌ویی تێدا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌م دوو كتێبه وه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له كتێبه‌كه‌دا (شه‌ریعه‌تی مه‌یل) له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه سوودیان لێ وه‌رگیراوه. ئه‌م به‌رگه (به‌رگی دووه‌م)، شیعره‌كانی (خ، د، ڕ، ز، س، ش، ص، ض، ف، ق، ك، گ)ی ناو دیوانی مه‌وله‌ویی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و كتێبه‌كه‌ی حه‌كیم مه‌لا ساڵح و هه‌وڵه‌كه‌ی محه‌مه‌د حیجازی و حه‌سه‌ن گۆرانی له‌خۆ گرتووه.