دیوانی مەولەوی لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبد ولکەریمی مودەرریس
خاوەنی بەرهەم: حەسەن گۆران و موحەمەد حیجازی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سنە
چاپخانە: دەزگای ڕۆشنبیری گۆران
ژمارەی چاپ: 2
ژمارەی پەڕە: 752
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
دیوانی مەولەوی لەسەر بناغەی تێکۆشانی مەلا عەبد ولکەریمی مودەرریس
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

ئه‌م كتێبه‌ له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن گۆران و محه‌مه‌د حیجازییه‌وه‌ كاری پێداچوونه‌وه‌ و ڕێكوپێككردنی بۆ كراوه‌، هه‌روه‌ها زیادكردنی كۆمه‌ڵێك شیعری بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌وی. ساڵی 2004 له‌ ‌ دووتوێی (760) لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ دیوانی مه‌وله‌ویی‌ مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك بنچینه‌ی كاره‌كانیان سوودی لێ وه‌رگیراوه‌.

 

پێشه‌كییه‌كی ده‌زگای گۆران و ڕوونكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی له‌چاپدانی ئه‌م دیوانه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند باسێك له‌ باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی بۆ مه‌وله‌وی كراون له‌ پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی شیعره‌ بڵاونه‌كراوه‌كانی مه‌وله‌وی له‌ كتێبی “مه‌وله‌وی”ی نووسراوی حه‌كیم مه‌لا ساڵح و باسێك له‌ دیوانی مه‌وله‌وی له‌ ئاماده‌كردنی “صدیق صه‌فیزاده”‌‌، پاشان دانانه‌وه‌ و نووسینه‌وه‌ی دیوانی مه‌وله‌ویی مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و زیادكردنی ئه‌و شیعرانه‌ی له‌و دیوانه‌دا نین كه‌ زیاد له‌ (62) پارچه‌شیعره‌.