دیوانی مەولەوی پیرەمێرد كردویەتی بە سۆرانی
خاوەنی بەرهەم: پیرەمێردی شاعیر
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سنە
چاپخانە: چاپخانەی مهدیە
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 194
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
دیوانی مەولەوی پیرەمێرد كردویەتی بە سۆرانی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

ئه‌م دیوانه‌ چاپی یه‌كه‌می له‌لایه‌ن پیره‌مێردی شاعیر له‌ ساڵی 1934دا به‌رگی یه‌كه‌م و ساڵی 1940دا به‌رگی دووه‌می بڵاو كرده‌وه‌. ئه‌م چاپه‌ی كه‌ له‌به‌ر ده‌ستدایه‌، بۆ جاری دووه‌م له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ئه‌مین قادر ناسراو به‌ كاكه‌ی فه‌لاح‌ (1928-1990)، به‌ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌رگه‌كه‌ له‌ دووتوێی (194) لاپه‌ڕه‌دا و له‌ ساڵی 1968 بڵاو كراوه‌ته‌وه‌‌.

سه‌ره‌تا پێشه‌كییه‌كی كاكه‌ی فه‌لاح له‌گه‌ڵ شیعرێكی جوان كه‌ بۆ مه‌وله‌ویی نووسیوه‌، هه‌روه‌ها پێشه‌كییه‌كه‌ی پیره‌مێرد و ناساندنێكی مه‌وله‌وی، پاشان نووسینه‌وه‌ی شیعره‌ گوازراوەکانی مه‌وله‌وی بۆ کوردیی ناوەندی كه ‌له‌لایه‌ن پیره‌مێرده‌وه‌ وه‌رگێڕدراون.