كەشكۆڵی عەبدوصصهمەد ئەم كەشكۆڵەیش -كە لە شێوەی بەیاضدایە -یەكێكە لەو كەشكۆڵانەی د.كەمال فوئاد كە بۆ مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی ناردوە و اە كتێبخانەی بەرلین بە ژمارە (9880) پارێزراوە. ئەم بەیاضەیش بەشی هەرەزۆری بۆ مەولەوییە و ، لەو ئەندازەدا (133) پارچە شیعری (مەولەوی) تێدایە . دوای ئەوە، شیعری غوڵام شاخان ، فەخرولعولەما، صەیدی ، مەلا فەتحوڵڵای پاوەیی، شەیدایی ، شێخ رەحیم ، فەوزی ، شێخ رەزا، سەعدی، شێخ عەزیزی تەختەیی، شێخ محەمەد وەسیم، ئەختەر، ئاتەشیی و چەند شاعیری دیكەیشی تێدایە. دەستخەتەكە تێكڕا (304) لاپەڕەیە، بە خەتی چەند كەس نووسراوەتەوە ، یەكێكیان ناوی عەبدوصصەمەدە. مامۆستا محەممەد عەلی قەرەداغی كەشكۆڵەكەی بە ناوی ئەو ناوناوە. لە دوای ناوی عەبدوصصەمەدەوە مێژووی ساڵی 1324 ك دانراوە. لە دوای لاپەڕە(209)ەوە خەتی دەستخەتەكەو شێوەی نووسینەكەی دەگۆڕێت و، ئەوەی دوایی كۆنتر دیارە. خەتەكانی وەك یەك نین. |