دیوانی مه‌عدووم (مه‌وله‌ویی كورد)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ده‌ستنووسی دیوانی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن مه‌هدی سه‌نه‌نده‌جی (هه‌وار)ەوه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (428) لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: لێكۆڵه‌ر دوای پێشه‌كی، باس له‌و ده‌ستنووسانه ده‌كات كه سوودی لێ وه‌رگرتوون له ئاماده‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دیوانه‌دا، پاشان باس له‌و گرفتانه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له ئاماده‌كردنیدا، هه‌روه‌ها […]
محمد صالح ابراهیمیڕشتهی زومڕووت
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت و سه‌رگوزه‌شته‌ی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن سۆران شێخ عه‌لییه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (154) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه ژماره‌یه‌ک بابه‌تی جۆراوجۆری له سه‌ر ژیان و مردن و په‌یوه‌ندییه كه‌سی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی مه‌وله‌وی باس كردووه، هه‌روه‌ها چه‌ندین هه‌ڵوێستی مه‌وله‌ویی له وێستگە جیاوازەکانی ژیاندا و سه‌رگوزشته […]
سۆران شێخ عهلیدهقنامه – به‌یت و هۆنراوه كوردییه‌كان (به‌رگی یه‌كه‌م)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ده‌ق و ده‌ستنووسه‌كان، له لایه‌ن محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (368) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر ژماره‌یه‌ک ده‌ستنووسی هه‌ندێک له نووسه‌ران و زانایانی له‌م كتێبه‌دا كۆ كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵی ساغكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی داون. تایبه‌ت به مه‌وله‌وی، له ژێر ناونیشانی “عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی به په‌خشانی كوردی”؛ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و ده‌ستنووسانه‌ی […]
محه‌مه‌د عه‌لی قهرهداغیخۆشخوانی گوزاره‌كاری، ڕەوانكاری، جوانكاری
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ئه‌ده‌ب و ڕه‌وانبێژی له زمانی كوردیدا، له لایه‌ن عه‌لائه‌دینی سهجادییهوه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (177) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر ڕەوانبێژی و بابه‌ته‌كانی له‌م كتێبه‌دا خستووه‌ته به‌ر لێكۆڵینه‌وه و له ڕێگه‌ی نموونه‌ی شیعرییه‌وه هونه‌ره‌كانی ڕەوانبێژی ڕوون ده‌كاته‌وه. تایبه‌ت به مه‌وله‌وییش، چه‌ند به‌یته‌شیعرێكی هێناوه وه‌ک نموونه‌ی شيعري “وه‌ک یه‌ک” له […]
عەلائەدین سەجادیمێژووی ناودارانی كورد (عارفان، زانایان، وێژه‌وانان، شاعیران) (به‌رگی دووه‌م)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی و ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له شاعیران و ناوداران و زانایان و عارفانی كورد، له لایه‌ن بابه شێخی مه‌ردۆخ ڕۆحانییەوە نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (591) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی لە سەر كردوون؛ كورته‌یه‌ک له ژیان و به‌رهه‌مه‌كانیانی خستووه‌ته ڕوو، تایبه‌ت به […]
بابه‌شێخی مه‌ردۆخ ڕۆحانیدیاردهی غه‌م له شیعری حه‌سیب قه‌ره‌داغیدا
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر بابه‌تی غه‌م له لای حه‌سیب قه‌ره‌داغی، له لایه‌ن د. تانیا ئه‌سعه‌د حه‌مه‌ساڵحه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (326) لاپهڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر له سه‌ره‌تادا كورته‌یه‌ک له سه‌ر ژیانی حه‌سیب قه‌ره‌داغی ده‌خاته ڕوو، پاشان تیشک ده‌خاته سه‌ر چه‌مكی غه‌م له زمان و شیعری كوردیدا و جۆره‌كانی غه‌م و دیارده‌كانی لای […]
د. تانیا ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د ساڵحڕەنگاڵه (لێتوێژینه‌وه‌یی، تیۆریكی ڕه‌خنه‌ڤانی و ڕوانگه‌ی ئه‌ده‌بی و…)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن عادڵ محه‌مه‌د پووره‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (200) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ئه‌ده‌بیی خستووه‌ته ژێر لێكۆڵینه‌وەوە، یه‌كێک له‌و بابه‌تانه تایبه‌ته به مه‌وله‌وی به ناونیشانی “مه‌وله‌وی وێنای ڕۆحێكی جیهانی، ئاگایی و خودئاگایی”، كه تێیدا به‌راوردێک ده‌كات له نێوان بیرۆكه‌ی دیالیكتیكی فه‌لسه‌فیی هیگڵ، و ئسلوب و شێوازی شیعری […]
عادڵ محه‌مه‌د پوورپهیامی هه‌ورامان (مێژوو، جوگرافیا، زمان، دین)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر هه‌ورامان به هه‌ردوو زاری كرمانجیی ناوه‌ڕاست و شێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆران)، له لایه‌ن هادی به‌همه‌نییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (450) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر چه‌ندین بابه‌تی له سه‌ر مێژوو و جوگرافیا و زمان و ئایینی ناوچه‌ی هه‌ورامان باس كردووه و له نێویاندا باسی شاعیران و ناودارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌شی هێناوه كه […]
هادی بههمهنیبههاری ڕەوانبێژی (واتاناسی، ڕوونبێژی، جوانكاری)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ڕەوانبێژی و بابه‌ته‌كانی، له لایه‌ن موحسین ئه‌حمه‌د مستەفا گه‌ردییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (404) لاپهڕەییدا له ساڵی 2013دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر پاش پێشه‌كی؛ چه‌مكی ڕەوانبێژی و سووده‌كانی ڕوون كردووەته‌وه، پاشان هه‌رسێ بابه‌ته‌كه‌ی ڕەوانبێژی (واتاناسی، ڕوونبێژی، جوانكاری) و به‌شه‌كانی به نموونه‌ی شیعری شاعیرانی كورد ڕاڤە كردووه. سه‌باره‌ت به مه‌وله‌وی، […]
موحسین ئه‌حمه‌د مستەفا گهردیزانایانی پیر خدری (له بووژاندنه‌وه‌ی مێژووی زانایانی كورد له ڕێگای ده‌ستخه‌ته‌كانیانه‌وه)
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر ژیانی هه‌ندێک له زانایانی پیر خدری، له لایەن ئه‌حمه‌د حه‌مید گه‌رمكی پیرخدری، ئه‌نوه‌ر كامیل گه‌رمكی پیرخدرییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی (288) لاپهڕەییدا چاپ كراوه. ناوه‌ەۆكی كتێب: بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له سه‌ر ناساندنی هه‌ندێک له زانایانی پیرخدری، كه تێیدا باس له بنه‌چه و ژیانیان كراوه. تایبه‌ت به مه‌وله‌وییش، سه‌ره‌تا كورته‌یه‌ک له […]
ئه‌حمه‌د حه‌مید گه‌رمكی پیرخدری، ئه‌نوه‌ر كامیل گه‌رمكی پیرخدری