کەشکۆڵی حاجی مەحموودی یاروەیس
خاوەنی بەرهەم: عوسمان محه‌ممه‌د هه‌ورامی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپخانه‌ی ئۆفسێتی بابان
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 236
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 7
بەستەری داگرتن: –
کەشکۆڵی حاجی مەحموودی یاروەیس
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌، له‌ لایه‌ن عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامییەوە نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (288) لاپه‌ڕە‌ییدا له‌چاپ دراوه‌.

ناوه‌رۆكی كتێب:

نووسه‌ر پاش پێشه‌كی و چۆنێتیی دۆزینه‌وه‌ی كه‌شكۆڵه‌كه، باسی‌ ئه‌و شاعیر و ناودارانه‌ دەکات کە شیعر و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ كه‌شكۆڵه‌كه‌دا هاتووه‌ و لێیان دەکۆڵێتەوە. تایبه‌ت به‌ مه‌وله‌وی، سه‌ره‌تا باسێكی كورت له‌ سه‌ر ژیانی زانستیی ده‌كات و دواتر ئه‌و به‌یته‌شیعرانه‌ی مه‌وله‌وی كه‌ له‌ كه‌شكۆڵه‌كه‌دا هه‌یه‌ ده‌یهێنێت و ڕاڤه‌یان ده‌كات و مانا و مه‌به‌ستیان ده‌خاته‌ ڕوو.