ڕۆژگاری ژیان یادداشت و بیرەوەرییەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس
خاوەنی بەرهەم: مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سنە
چاپخانە: انتشارات کردستان
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 408
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
ڕۆژگاری ژیان يادداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕڕیس
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

دانراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه‌ و لە ئاماده‌كردن و له‌سه‌رنووسینی ڕه‌ئووف مه‌حموودییه‌، له ‌ساڵی 2015 له‌ دووتوێی 408 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه‌.

بریتیه‌ له‌ پێشه‌كی و هۆی نووسین و یاداشتكردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه‌ هەتا ساڵی 1969، كه‌ باسی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بنەچەی خۆی، و سه‌رده‌می منداڵی و كاتی فه‌قێیه‌تیی تێدا كردووه‌. هه‌روه‌ها باسی بیاره‌ و زانایانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ری و گوێزانه‌وه‌ی مامۆستا له‌ بیاره‌ هەتا سه‌قامگیربوونی له‌ به‌غدا كردووه‌. له‌ لاپه‌ڕه‌كانی (80، 81، 82، 83، 141) و چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی دیكه‌ش باسی مه‌وله‌وییان تێدا كراوه‌.