نامەی شیعری لە شیعرەکانی (مەولەوی )دا
خاوەنی بەرهەم: دارا محەمەد عوسمان
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 256
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 256
بەستەری داگرتن: –
نامه‌ی شیعری له‌ شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

ئه‌م كتێبه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاماده‌كردنی دارا محه‌مه‌د عوسمانه‌. له‌ دووتوێی (252) لاپه‌ڕه‌دا و له‌ ساڵی 2010دا له‌چاپ دراوه‌ و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری له‌ دیداری مه‌وله‌وی 2010دا به‌خشراوه‌ته‌ ئاماده‌بووانی دیداره‌كه‌.

له‌دوای پێشه‌كی، نووسه‌ر باسێك له‌ جۆره‌كانی نامه‌ و نامه‌ی شیعری له‌ ئه‌ده‌بی گه‌لاندا، پاشان ژیانی مه‌وله‌وی و به‌رهه‌مه‌كانی و نامه‌ شیعرییه‌كانی مه‌وله‌وی به‌ هه‌ردوو زمانی فارسی و عه‌ره‌بی، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه‌ مه‌وله‌وی نامه‌ی بۆ ناردوون و ئه‌وانه‌ی نامه‌یان بۆ مه‌وله‌وی ناردووه‌ و ناوه‌رۆكی نامه‌كانیان.