مەولەوی شای شاعیرانی لاهوت و زانایی و خۆشەویستی کورد لە چەرخی نۆزدەهەم دا
خاوەنی بەرهەم: أ.ب.هەوری
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: چاپخانەی كاكەی فەلاح
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 68
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
مەولەوی شای شاعیرانی لاهوت و زانایی و خۆشەویستی کورد لە چەرخی نۆزدەهەم دا
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

ئه‌م كتێبه‌ لێكۆڵینەوە‌ و لێكدانه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌شیعرێكی مه‌وله‌وییه‌ كه‌ مامۆستا ئه‌بوبه‌كر شێخ جه‌لال ناسراو به‌ ا. ب. هه‌وری (1915-1979)، ساڵی 1972 له‌ دووتوێی (68) لاپه‌ڕه‌دا له‌چاپ دراوه‌‌. هه‌ر چه‌نده‌ قه‌باره‌ی ئه‌م كتێبه‌ بچووكه‌، به‌ڵام یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ ناوازه‌كانی بواری مه‌وله‌ویناسی.

باسێك له‌ شیعر و پێگه‌ی شیعر له‌نێو ئه‌ده‌بی گه‌لاندا، كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی مه‌وله‌وی، پاشان  لێكدانه‌وه‌ و ڕاڤه‌كردنی چه‌ند پارچه‌شیعرێكی مه‌وله‌وی كه‌ له‌م چه‌ند بابه‌ته‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه‌، ئه‌وانیش: مه‌وله‌وی، خاتوو عه‌نبه‌ر‌ی خێزانی، فه‌لسه‌فه‌، ئایین، ڕه‌وانبێژی، هه‌ڵپه‌ڕكێ، مه‌ی و نه‌ی، هه‌روه‌ها هۆنراوه‌ی چیرۆكی له‌ شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا.