مێژووی ئەدەبی کوردی
خاوەنی بەرهەم: مامۆستا عەلائەددین سەججادی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سنە
چاپخانە: انتشارات کردستان
ژمارەی چاپ: 2
ژمارەی پەڕە: –
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 30
بەستەری داگرتن: –
مێژووی ئەدەبی کوردی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لە نووسینی عه‌لائه‌دین نه‌جمه‌دین حیسامه‌دین ناسراو به‌ عه‌لائه‌دین سه‌جادییه‌ (1907-1984)، له‌ ساڵی 1952 (1371ك)دا له‌ دووتوێی (632) لاپه‌ڕه‌دا چاپ کراوە.

ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه‌: مێژووی كورد و مێژووی ئه‌ده‌ب و ئه‌ده‌بی كوردی و چیرۆك و په‌ندی پێشینان، پاشان به‌ پێشەکییەکی په‌خشانه‌شیعری به‌ درێژی باسی ژیان و به‌رهه‌می شیعری شاعیره‌  گه‌وره‌كانی كوردی كردووه‌ و یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌عدومی تاوگۆزیی ناسراو به‌ “مه‌وله‌وی”یه.  لاپه‌ڕه‌كانی‌ (247-277)ی بۆ ژیان و شیعری مه‌وله‌وی ته‌رخان كردووه‌، شیعره‌كانی لێک داوەتەوە و باسی هه‌ندێک لایه‌نی هونه‌رییانی كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌ لوتكه‌ی لیریكی كلاسیكی كوردیی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ناوی بردوون.