له‌ بابه‌ت مێژووی ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه‌
خاوەنی بەرهەم: د. مارف خه‌زنه‌دار
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: به‌غدا
چاپخانە: المؤسسة العراقية للدعاية و الطباعة
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 328
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
پیشاندانی ئەلەکترۆنی بەردەست نیە.
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌‌بییه‌، بریتییه‌ له‌ كۆكراوه‌ی چوارده‌ كتێب و نامیلكه ‌كه‌ پێشتر بڵاو كراونه‌ته‌وه‌ له‌ گۆڤاره‌كانی به‌غدا و سلێمانی، له ‌لایه‌ن د. مارف خه‌زنه‌داره‌وه‌ نووسراوه‌ و كۆ كراوه‌ته‌وه‌، له‌ دووتوێی كتێبێكی (513) لاپه‌ڕە‌ییدا لەچاپ دراوە.

نووسه‌ر هه‌ندێک بابه‌تی ئه‌ده‌بی كه‌ پێشتر بڵاوی كردووەته‌وه؛ کۆی کردوونەتەوە‌‌. بابه‌ته‌كان به‌ شێوەیەکی گشتی بریتین: له‌ مێژووی ئه‌ده‌ب، لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌ستنووس. سه‌باره‌ت به‌ مه‌وله‌وییش، وەک شاعیرێكی زاری گۆران ده‌یناسێنێت و تایبه‌تمه‌ندیی شیعره‌كانی به‌ كورتی ده‌خاته‌ ڕوو.