عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی
خاوەنی بەرهەم: محەمەد عەلی قەرەداغی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: بەغداد
چاپخانە: چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 24
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی دانراوی سه‌یید عه‌بدول ره‌حیمی مه‌وله‌وییه‌ و ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی ساڵی 1977 له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌ی نامیلكه‌ چاپكراوه‌ . ئه‌م نامیلكه‌ (110) شیعر له‌ خۆده‌گرێت ، نه‌ له‌ سه‌ره‌تا و نه‌ له‌ كۆتاییه‌كه‌یه‌وه‌ دانه‌ر ناوی خۆی نه‌بردووه‌، به‌ڵام نوسه‌ری ده‌ستنوسه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا نووسیویه‌تی : ((ته‌واو بۆ له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌تحوڵڵای گوناهكارا ئه‌م عه‌قیده‌یه‌ كه‌ مه‌شهوره‌ به‌ (عه‌قیده‌ی مه‌وله‌وی) . . .)).