دیوانی مەولەوی سەید عەبدولڕەحیم مەعدووم لەلایەن مامۆستا محەمەد ئەمین ئەردەڵانی ەوە کراوە بە سۆرانی(بەرگی یەکەم و دووەم)
خاوەنی بەرهەم: گۆران عەباس
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: تاران
چاپخانە: چاپخانەی مەهارەت
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 396
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
دیوانی مەولەوی سەید عەبدولڕەحیم مەعدووم لەلایەن مامۆستا محەمەد ئەمین ئەردەڵانی ەوە کراوە بە سۆرانی(بەرگی یەکەم و دووەم)
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

ئه‌مینی ئه‌رده‌ڵانی (1919-2006) دیوانی مه‌وله‌ویی له‌ شێوه‌زاری هه‌ورامییه‌وه‌ گواستووەتەوە بۆ کوردیی ناوەندی و ساڵی 1991 و له‌ دووتوێی (452) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می بڵاو كرد‌ووەتەوە‌. پاشان گۆران عه‌باس به‌ هاوكاریی ئامانج محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌رده‌ڵانی، ساڵی 2008 دوای پێداچوونه‌وه‌ و ده‌ستكاریكردنی به‌رگی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌رگی دووه‌می بڵاونه‌كراوه‌ی یه‌ك خسته‌وه‌ و به‌ یه‌ك به‌رگ كه‌ ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستمانه‌ و له‌ دووتوێی (396) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كردووە.

پێشه‌كییه‌ك و وته‌ی هه‌ندێك له‌ شاعیر و نووسه‌رانی ناوداری كورد له‌ باره‌ی مه‌وله‌وییه‌وه‌، پاشان له‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كدا باس له‌ هێز و بڕشتی شیعریی مه‌وله‌وی و پله‌وپایه‌ی مه‌وله‌وی له‌ ته‌سه‌وفدا و جیاوازیی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌م شاعیره‌ و هۆكاری دانانی شیعر به‌ شێوه‌زاری هه‌ورامی كه‌ مه‌وله‌وی خۆی هه‌ورامی نه‌بووه‌. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كه‌ له‌ مه‌یدانی ئه‌ده‌بیی مه‌وله‌ویدا خاوه‌ن گه‌شتوگوزارن.  ئینجا دێته‌ سه‌ر دانانی شیعره‌ گوازراوەکان بۆ کوردیی ناوەندی و به‌یتی یه‌كه‌می پارچه‌شیعره‌كان ده‌كاته‌ پێڕستی شیعره‌كان.