دیاری پیرانشار (گه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگری دامركاوی پێشینیان) .
خاوەنی بەرهەم: محێدین برشان
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: انتشارات سامراند پیرانشهر
چاپخانە: انتشارات سامراند پیرانشهر
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 328
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە:
بەستەری داگرتن: –
پیشاندانی ئەلەکترۆنی بەردەست نیە.
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌، له‌ لایه‌ن محێدین برشانه‌وه‌ نووسراوه‌، له‌ دووتوێی كتێبێكی (328) لاپه‌ڕەییدا ‌له‌ ساڵی (1384)دا لەچاپ دراوه‌.

ناوه‌رۆكی كتێب:

نووسه‌ر له‌ ڕێی شیعره‌وه‌ چه‌ندین بابه‌تی مێژوویی و كولتووریی خستووه‌ته‌ به‌ر لێكۆڵینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ندان چیرۆک و به‌سه‌رهات له ‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ به‌ناوبانگه‌كان و بە نموونه‌ی شیعری‌ ڕوونیان ده‌كاته‌وه‌. سه‌باره‌ت به‌ مه‌وله‌وی، كورته‌به‌سه‌رهاتێک له‌ سه‌ر مەو‌له‌وی ده‌گێڕێته‌وه‌، پاشان پارچه‌شیعرێكی ده‌هێنێت له ‌سه‌ر ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ به‌بێ لێكدانه‌وه‌ و ڕاڤه‌.