لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه له سه‌ر ژیان و شیعری هه‌ندێك له گه‌وره شاعیرانی كورد كه له لایه‌ن ئه‌مین فه‌یزییه‌وه نوسراوه و له دوو توێی كتێبێكی (142) لاپه‌ڕەییدا له ساڵی 1920 دا له ئه‌سته‌مبووڵ به چاپ گه‌یه‌ندراوه، و له كۆنترین چاپكراوه‌كانه له شیعری مه‌وله‌ویشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بریتیه له كورته‌باسێك له سه‌ر هه‌ندێك له گه‌وره شاعیرانی كوردی وه‌ك مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی و شێخ ڕەزا و مه‌وله‌وی و هتد … و هێنانی نمونه‌ی شیعری له سه‌ریان، تایبه‌ت به مه‌وله‌ویش به هه‌مان شێوازی كردووه سه‌رتا به كورتی باس له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستیی ده‌كات و دواتر چه‌ند پارچه شیعرێكی مه‌وله‌وی هێناوه به بێ لێكدانه‌وه‌و ڕاڤه كردن .