لە نووسینی مامۆستا هه‌مایۆن ساحێب كه‌ریمه، ساڵی 2013 و له دووتوێی 622 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه.
ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه: ئه‌م كتێبه سێبه‌رگییه، ڕاڤه و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه، به تایبه‌تی زه‌قكردنه‌وه‌ی هونه‌ره‌كانی ڕه‌وانبێژی تێیاندا. “دیوانی مه‌وله‌وی” بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و كتێبی “مه‌وله‌وی”ی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵح كه چه‌ند شیعرێكی بڵاونه‌كراوه‌ی مه‌وله‌ویی تێدا بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌م دوو كتێبه وه‌ك دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی له كتێبه‌كه‌دا (شه‌ریعه‌تی مه‌یل) له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه سوودیان لێ وه‌رگیراوه. ئه‌م به‌رگه (به‌رگی یه‌كه‌م) شیعره‌كانی (ئهلف، ب، پ، ت، ج، چ)ی ناو دیوانی مه‌وله‌ویی بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و هه‌ندێك پارچه‌شیعری دیكه‌ی له‌خۆ گرتووه كه له دیوانی مه‌وله‌وی بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عهبدولكهریمدا نین.