خوێندنه‌وه‌یه‌كه بۆ شیعری هه‌ردوو شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی و نالی، كه له لایه‌ن ته‌حسین حه‌مه‌غه‌ریبه‌وه له دووتووێی كتێبێكی 422 لاپه‌ڕه‌ییدا پێشكه‌ش كراوه و له ساڵی 2011دا چاپی دووه‌می له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆشنبیر بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وە به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه:
دوو كۆرسی زاره‌كیی جیاواز بووه بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی، كه له ساڵه‌كانی 2004 و 2005دا وتراونه‌ته‌وه و پاشان كراون به كتێب. نووسه‌ر له پێشه‌كییه‌كه‌دا باس له میتۆدی نووسینه‌كه‌ی ده‌كات و هۆكاری ناونانی كتێبه‌كه به دڵ و چاو ڕوون ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌راوردێكی كورت له نێوان هه‌رسێ شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌حوی، مه‌وله‌وی و نالی‌دا ده‌كات. دواتر له دوو به‌شی جیاجیادا باس له شیعره‌كانی مه‌وله‌وی و نالی ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌راوردكردنێكی كورتی نالی له‌گه‌ڵ مه‌حویدا.