لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه، له لایه‌ن ته‌حسین حه‌مه‌غەریبەوە له دووتوی كتێبێكی 73 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2019 به‌چاپ گه‌یه‌نراوه.
نووسه‌ر سه‌ره‌تا تیشك ده‌خاته سه‌ر سه‌نته‌ریه‌تی دڵ له هۆنراوه‌كانی مه‌وله‌ویدا، به نموونه‌وە ڕوونی ده‌كاته‌وه، پاشان باس له چه‌مكی “حیكمه‌ت” و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ “زانست”دا ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه كه حیكمه‌ت له لای مه‌وله‌وی بریتییه له چی و چۆن مرۆڤ له ڕێگه‌ی عەشقه‌وه ده‌توانێت بگات به‌و حیكمه‌ته‌ی كه له پێناویدا دروست بووه.
پاشان له ژێر ناونیشانی جیهانی دووه‌مدا (له سكوتی نالییه‌وه بۆ حیكمه‌تی مه‌وله‌وی)، باس له جیهانی دووه‌می مرۆڤ و ڕێگا و ئا‌مرازه‌كانی گەیشتن به‌و جیهانه ده‌كات. دواتر بابه‌تی شه‌رم و چه‌مكی شه‌رم له ئه‌ده‌بدا ڕاڤه ده‌كات و گرنگیی شه‌رم له ژیانی مرۆڤدا ده‌خاته ڕوو. له كۆتاییشدا باس له فه‌لسه‌فه‌ی مه‌وله‌وی و ژیانی فه‌لسه‌فیی مه‌وله‌وی ده‌كات.