ئەم كەشكۆڵە- كە لە شێوەی بەیاضدایە- یەكێكە لە كەشكۆڵە رەنگین و نایابەكانی كتێبخانەی كوردی. بەرهەمی گەلێ لە شاعیرانی كوردی لە خۆگرتووە.نووسەرەوەكەی خەتخۆش و وریا و خوێندەوار و زرنگ بووە.
كەشكۆڵەكەی بە شیعری كەڵەشاعیرانی كورد رازاندووەتەوە، وەستایانە كاری بۆ گوڵچنی و كۆكردنەوەی بەرهەمی شاعیران كردوەە.زیاد لە (70) پارچە شیعری مەولەوی لەم دەستخەتەدا هەیە. شیعری بڵاونەكراوەیشیان تێدایە.كەشكۆڵەكە پچڕان و ناتەواویی پێوە دیارە. ئەوەی كە ماوە (317) لاپەڕەیە.پێوانەكەی (19×11)ە. قادری شێخ صەمەدی سەڵەسیی سالی 1322ك نووسیویەتییەوە.لە (م.ع)دا بە ژمارە (8281) پارێزراوە. سه‌رچاوه : دیوانی مه‌وله‌وی مه‌ل عه‌بددوڕەحیمی تاوگۆزی، كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغی، (2015) چاپی یه‌كه‌م، به‌رگی یه‌كه‌م ، لاپه‌ڕە: 100 |