جارێكیان (محمد پاشای جاف) له‌گه‌رمیان نه‌خۆش ئەبێت. مه‌وله‌وی ئه‌چێ بۆ لای بۆ هه‌واڵ پرسی. پاشان به مه‌وله‌وی ئه‌ڵێ دۆعایهكی خێری بۆ بكا‌و ئامۆژكاریهكیشی بكا. مه‌وله‌ویش ئه‌ڵێ بۆ دۆعای خیر درێغی ناكه‌م. ئامۆژگاری یهكهشم ئه‌وه‌یه تۆ خاوه‌نی دوو شتی: ماڵی دنیا و ئیمان. ماڵه‌كه‌ت هێشتا خۆت ساغی (محمود به‌گ) و (عوسمان به‌گ)و مناله‌كانی تر دابه‌شیانكردووه له نێوانی خۆیانا” ئیمانیشت شه‌یتان خۆی بۆ مه‌ڵاس داوه. ماڵه‌كه‌ت هه‌رچی لێ دێ قه‌یدی نی یه چونكه ماڵی باوك هه‌ر بۆ ئه‌ولاده، ده‌خیلتم ئاگات له ئیمانت بێ شه‌یتان به تاڵان نه‌یبا..
سه‌رچاوه (مه‌لاعبدالكریمی مدرس -دیوانی مه‌وله‌وی- 1961).