گوڵستان (ژیانی ناوداران و شاعیرانی كورد)

لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ژیانی شاعیران و ناودارانی كورد، له لایه‌ن مه‌لا سامان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی 339 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2017دا چاپی دووه‌می كراوه. نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر چه‌ندین شاعیر و و ناوداری كورد كردووه، كه شاعیر و زانای كورد مه‌وله‌وی یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا باسی كردووه. له […]
ڕه‌هه‌ندی ئایین له شیعری كلاسیكی كوردی (كرمانجیی خواروو)

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه له سه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایین له شیعری كلاسیكی و په‌یوه‌ستبوونی شاعیرانی وه‌ك (نالی، سالم، كوردی، مه‌وله‌وی و حاجی قادری كۆیی و… هتد) به بنه‌ما ئایینییه‌كانه‌وه، كه له لایه‌ن نه‌وزاد كه‌لهوڕه‌وه دانراوه و له دووتوێی كتێبێكی 254 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2008دا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. نووسه‌ر له پێشه‌كیی ئه‌م كتێبه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئایین چه‌نده كاریگه‌ریی هه‌بووه […]
ئه‌ده‌ب و مێژوو (چه‌پكێ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ده‌ب و به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی كورد)

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه بۆ ئه‌ده‌ب و شیعر و ڕێبازی شیعریی ژماره‌یه‌ك له شاعیرانی كورد، له لایه‌ن محه‌مه‌د حه‌مه‌باقییه‌وه دانراوه و له دووتوێی كتێبێكی 471 لاپهڕەییدا له ساڵی 2013دا له چاپخانه‌ی موكریانیی هه‌ولێر له‌چاپ دراوه. تێیدا باس له ژماره‌یه‌ك له ئه‌دیبان و شاعیرانی كورد كراوه. یه‌كێك له‌و شاعیرانه‌ی كه له‌م په‌رتووكه‌دا ناوی هاتووه و لێی کۆڵراوەتەوە، […]
گه‌ڕان به‌دوای ماناكانی شیعردا

خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه‌یه بۆ شیعری هه‌ندێك له شاعیرانی كورد، وەک (نالی، سالم، كوردی، مه‌حوی و مه‌وله‌وی)، كه له لایه‌ن عه‌تا قه‌ره‌داغییه‌وه دانراوه و له دووتوێی كتێبێكی 300 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2006دا چاپ كراوه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بییه له شیعری كوردی، دانه‌ر به پشتبه‌ستن به میتۆدی ڕه‌خنه‌یی هه‌وڵی داوه كه خاڵی هاوبه‌ش له نێوان ده‌قی شیعری كلاسیكی […]
دیوانی مه‌وله‌ویی كورد

له كۆكردنه‌وه و به‌رانبه‌ركردنی سه‌ید ئیبراهیمی ستووده‌یه، كه له ساڵی (1394ش، 2015ز) له شاری سنه له دووتوێی كتێبێكی 388 لاپه‌ڕه‌ییدا له چاپخانه‌ی شوان به‌چاپ گه‌یه‌نراوه. بریتییه له پێشه‌كییه‌ك له سه‌ر میتۆدی كۆكردنه‌وه‌ی پارچه‌شیعره‌كان، هه‌روه‌ها كورته‌یه‌ك له ژیانی مه‌وله‌وی و هه‌ندێك له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و كۆكردنه‌وه‌ی 295 پارچه‌شیعری مه‌وله‌وی، به‌بێ شه‌رح و ڕاڤه‌كردن دیوانه‌كه‌ی به‌چاپ گه‌یاندووه. […]
دراسة في الشعر الكردي

لە نووسینی لوسی پول مارگرێت و “K. A. B”ه، ساڵی 1937 له پاریس چاپ كراوه. له ساڵی 1939دا ڕه‌فیق حیلمی له زمانی فه‌ڕه‌نسییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و ئه‌مین فه‌یزی به‌گ پێشه‌كیی بۆ نووسیوه، له دووتوێی 76 لاپه‌ڕه‌دا له به‌غدا چاپ كراوه. پێك هاتووه له باسێك له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد و زمانی كوردی وه‌ك لقێك […]
ئه‌نجوومه‌نی ئه‌دیبان كورد

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بیه له سه‌ر ژیان و شیعری هه‌ندێك له گه‌وره شاعیرانی كورد كه له لایه‌ن ئه‌مین فه‌یزییه‌وه نوسراوه و له دوو توێی كتێبێكی (142) لاپهڕەییدا له ساڵی 1920 دا له ئه‌سته‌مبووڵ به چاپ گه‌یه‌ندراوه، و له كۆنترین چاپكراوه‌كانه له شیعری مه‌وله‌ویشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه. بریتیه له كورته‌باسێك له سه‌ر هه‌ندێك له گه‌وره شاعیرانی كوردی وه‌ك مه‌ولانا خالیدی […]
مەولەوی شاعیری ئازار و خەمە

لە نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی حه‌مه‌كه‌ریم هه‌ورامییه، له دووتوێی 476 لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2013 له‌چاپ دراوه. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی کارەکیی لایه‌نێكی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه، نووسه‌ر دیوانی مه‌وله‌ویی بە شرۆڤەی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس وه‌ك سه‌رچاوه‌ی شیعره‌كانی مه‌وله‌وی به‌كار هێناوه و له شرۆڤه و لێكدانه‌وه‌ی شیعره‌كانیشدا پشتی به لێكدانه‌وه‌كانی مامۆستای ناوبراو به‌ستووه. هه‌روه‌ها چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی له‌خۆ گرتووه، له‌وانه: […]
چه‌مكی ژیان و مردن له شیعری مه‌وله‌وی و مه‌ولانای ڕۆمیدا

وه‌ك تێزی دكتۆرا له لایه‌ن د. سه‌بور عه‌بدولكه‌ریم (شكار)ەوە پێشكه‌ش كراوه و له دووتوێی كتێبێكی 522 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2014دا له چاپخانه‌ی تاران چاپ كراوه. كارێكی به‌راوردكارییه له نێوان شیعره‌كانی هه‌ردوو شاعیری پایه‌به‌رز مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و سه‌ید عه‌بدوڕه‌حیمی مه‌وله‌وی له سه‌ر بابه‌ته‌كانی ژیان و مردن، له‌م به‌راوردكردنه‌دا كتێبی شیعری “مه‌سنه‌وی” جه‌لاله‌دینی ڕۆمی و […]
ڕۆژگاری ژیان یادداشت و بیرەوەرییەکانی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕڕیس

دانراوی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه و لە ئاماده‌كردن و له‌سه‌رنووسینی ڕه‌ئووف مه‌حموودییه، له ساڵی 2015 له دووتوێی 408 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. بریتیه له پێشه‌كی و هۆی نووسین و یاداشتكردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه هەتا ساڵی 1969، كه باسی ڕه‌چه‌ڵه‌ك و بنەچەی خۆی، و سه‌رده‌می منداڵی و كاتی فه‌قێیه‌تیی تێدا كردووه. […]