مه‌وله‌وی و ته‌قینه‌وه‌ی زمان

ئه‌م كتێبه له نووسینی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵحه، له دووتوێی (156) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 2008دا له‌چاپ دراوه. كارێكی به‌راوردكاری له‌نێوان دوو شاعیری گه‌وره كه مه‌ودای ته‌مه‌نیان زۆر لێكه‌وه دوور بووه و كوردبوونیشیان هیچ له‌و مه‌ودایه كه‌م ناكه‌ته‌وه، چونكه شێوەزارەکانینان دوورن له یه‌كه‌وه، ئه‌وانیش مه‌لای جزیری و مه‌وله‌وییه. هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه‌ی زمان لای مه‌وله‌وی و ئاوڕدانه‌وه‌ی […]
دیوانی عەدەمی بەشێک لە شیعرەکانی مەجیدبەگی هەدایەتی

كۆكراوه‌ی شیعره‌كانی مه‌جید به‌گی هه‌دایه‌تییه، له ساڵی 2011 له دووتوێی 150 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. پێك هاتووه له پێشه‌كییه‌ك له لایه‌ن كه‌یهان عه‌زیزییه‌وه، پاشان دانانی شیعره‌كانی عه‌ده‌می شاعیر له‌گه‌ڵ هۆكاری نووسینیان له لایه‌ن شاعیره‌وه. هه‌روه‌ها به هۆی خۆشه‌ویستیی زۆری عه‌ده‌می بۆ مه‌وله‌وی، چه‌ند شیعرێكی بۆ مه‌وله‌وی نووسیوه و هه‌ندێك له شیعره‌كانی مه‌وله‌وییشی له‌گه‌ڵ شیعره‌كانی خۆی تێهه‌ڵكێش […]
گوڵچنی دیوانی مەولەوی

ئه‌م كتێبه بریتییه له هه‌ڵبژارده‌ی ژماره‌یه‌ک له پارچه‌شیعره‌كانی مه‌وله‌وی، له لایه‌ن ساحێبی غه‌ریبیه‌وه ئاماده كراوه و له دووتوێی كتێبێكی (164) لاپه‌ڕە‌ییدا لەچاپ دراوه. ناوه‌رۆكی كتێب: نووسه‌ر سه‌ره‌تا كورته‌باسێک دەکات له سه‌ر ژیانی زانا و شاعیری گه‌وره‌ی كورد مه‌وله‌وی، پاشان نزیكه‌ی 144 پارچه‌شیعر ده‌هێنێت به‌بێ لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردن، له هه‌ندێک له‌و پارچه‌شیعرانه‌دا بۆنه و هۆكاری نووسینه‌كانیانی […]
دیوانی مەولەوی

–
مه‌ولەوی (لێكۆڵینەوە ، پشكنین ، شیعری بڵاونەكراوە)

ئه‌م كتێبه له لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا حه‌كیم مه‌لا ساڵحە، له ساڵی 1997 (1376ی هه‌تاوی) و له دووتوێی (236) لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. كورته‌یه‌ك له باره‌ی گوزه‌رانی مه‌وله‌وی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌پیاوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا، كاریگه‌ریی مه‌وله‌وی له‌سه‌ر شاعیرانی هاوچه‌رخی خۆی و دوای خۆی، پاشان باسكردنی ئه‌و کۆپی و سه‌رچاوانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا سوودیان لێ وه‌رگیراوه و […]
ڕۆحی مەولەوی

ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا له ساڵی 1935دا پیره‌مێردی شاعیر به‌رگی یه‌كه‌م و ساڵی 1940 به‌رگی دووه‌م، به ناوی دیوانی مه‌وله‌وی (ئه‌صڵ و ڕۆح) بڵاوی كردووەته‌وه، كه گواستنەوەی شیعره‌كانی مه‌وله‌وییه له شێوه‌زاری هه‌ورامی بۆ کوردیی ناوەندی. پاشان له ساڵی 1960دا كاكه‌ی فه‌لاح بۆ جاری دووه‌م به یه‌ك به‌رگ و به‌تەنها به‌شه گوازراوەکەی بۆ کوردیی ناوەندی به […]
مەولەوی و سروشت

ئه‌م نامیلكه‌یه له لێكدانه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مامۆستا عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغییه كه به “بابه عه‌لی شێخ عومه‌ر قه‌ره‌داغی”یش ناسراوه، له دووتوێی (50) لاپه‌ڕه‌دا و له ساڵی 1978دا چاپ كراوه. پێشه‌كییه‌ك له باره‌ی سروشتپه‌روه‌ری له‌نێو شاعیران‌دا به‌گشتی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستی سروشتپه‌روه‌ری له شیعره‌كانیاندا، پاشان دێته سه‌ر سروشتپه‌ره‌وه‌ری له شیعره‌كانی مه‌وله‌ویدا و توانستی مه‌وله‌وی له پێدانی هه‌ست […]
دیوانی مەولەوی مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس

دیوانی مەولەوی مەلا عبدالكریمی مدرس ، كۆمەڵێ نووسەر كە ئەوانیش (گۆران ، محەمەدی مەلا كەریم ، حەكیم مەلا صاڵح ، ئەنوەر قادر محەمەد) پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە بنەماڵەی مامۆستا مەلا عەبدولكەریمی مودەڕیس هەستان بە دووبارە لە چاپ دانەوەی دیوانی مەولەوی . كە تێیدا كتێبی مەولەوییەكەی مامۆستا حەكیمی مەلا صاڵح كە چەند شیعرێكی بڵاونەكراوەی مەولەوی و […]
دیوانی مەولەوی سەید عەبدولڕەحیم مەعدووم لەلایەن مامۆستا محەمەد ئەمین ئەردەڵانی ەوە کراوە بە سۆرانی(بەرگی یەکەم و دووەم)

ئه‌مینی ئه‌رده‌ڵانی (1919-2006) دیوانی مه‌وله‌ویی له شێوه‌زاری هه‌ورامییه‌وه گواستووەتەوە بۆ کوردیی ناوەندی و ساڵی 1991 و له دووتوێی (452) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می بڵاو كرد‌ووەتەوە. پاشان گۆران عه‌باس به هاوكاریی ئامانج محه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌رده‌ڵانی، ساڵی 2008 دوای پێداچوونه‌وه و ده‌ستكاریكردنی به‌رگی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌رگی دووه‌می بڵاونه‌كراوه‌ی یه‌ك خسته‌وه و به یه‌ك به‌رگ كه ئه‌م كتێبه‌ی به‌رده‌ستمانه […]
دیوانی مەولەوی(بەرگی دووەم)

لە كۆكردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه و وه‌رگێڕانی دكتۆر محه‌مه‌د سدیقی موفتیزاده و ئاماده‌كردن و پێداچوونه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه، له ساڵی 2017 له دووتوێی 508 لاپه‌ڕه‌دا چاپ كراوه. ئه‌م كتێبه دووبه‌رگییه، به‌رگی دووه‌می له پێڕستی ئه‌و به‌یته‌شیعرانه پێك هاتووه كه هه‌ریه‌كێکیان له ده‌ستنووسه‌كاندا هه‌ن، پاشان نووسینه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌هۆنراوانه‌ی دیوانی مه‌وله‌وی كه له لایه‌ن […]