لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه له سه‌ر ژیانی شاعیران و ناودارانی كورد، له لایه‌ن مه‌لا سامان هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه نووسراوه و له دووتوێی كتێبێكی 339 لاپه‌ڕه‌ییدا له ساڵی 2017دا چاپی دووه‌می كراوه.
نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر چه‌ندین شاعیر و و ناوداری كورد كردووه، كه شاعیر و زانای كورد مه‌وله‌وی یه‌كێكه له‌و شاعیرانه‌ی كه له‌م كتێبه‌دا باسی كردووه. له سه‌ره‌تادا كورته‌یه‌ك له ژیانی زانستیی مه‌وله‌وی و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی باس ده‌كات، دواتر پێناسه‌یه‌كی كورتی دانراوه‌كانی ده‌كات و نموونه‌ی شیعری‌یان له سه‌ر ده‌هێنێته‌وه، له كۆتاییشدا هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شیعری مه‌وله‌وی ده‌خاته ڕوو و چه‌ندین بهیتهشیعریشی ڕاڤه ده‌كات.