پەیامی هەورامان (مێژوو،جوگرافیا،زمان،دین)
خاوەنی بەرهەم: هادی ڕه‌شید به‌همه‌نی
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: كارۆ
ژمارەی چاپ: 4
ژمارەی پەڕە: 453
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 2
بەستەری داگرتن: –
-
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌سه‌ر هه‌ورامان كه‌ به‌ هه‌ردووشێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆران) و كرمانجی ناوه‌ڕاست له‌ لایه‌ن هادی به‌همه‌نییه‌وه‌ نوسراوه‌و و له‌ دوو توێی كتێبێكی (450) لاپه‌ڕەییدا چاپ كراوه‌.

ناوه‌ڕۆكی كتێب :

نوسه‌ر چه‌ندین بابه‌تی له‌ سه‌ر مێژژو و جوگرافیا و زمان و دینی ناوچه‌ی هه‌ورامان باس كردووه‌ و له‌ نێویاندا باسی شاعیران و ناودارانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌شی هێناوه‌ كه‌ مه‌وله‌ویش وه‌ك یه‌كێك له‌ شاعیرانی ئه‌و شێوه‌ زاره‌ ناوی له‌م‌ كتێبه‌‌دا هاتووه‌ . سه‌باره‌ت به‌ مه‌وله‌وی ئاماژە‌یه‌كی كورت به‌ ژیانی  مه‌وله‌وی به‌ هه‌ردوو شێوه‌زاری هه‌ورامی (گۆران) و كرمانجی ناوه‌ڕاست ده‌كات  و پاشان پارچه‌ هۆنراوه‌یه‌كی كه‌ به‌بۆنه‌ی دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌ دۆسته‌كه‌ی و غه‌می ئه‌و دوورییه‌وه‌ هۆنیویه‌تیه‌وه‌ ده‌هێنێت به‌ بێ راڤه‌كردن.