مەولەوی و پەخشانی کوردی
خاوەنی بەرهەم: حەکیم مەلا صاڵح
زمان: كوردی
شوێنی چاپ: سلێمانی
چاپخانە: سەنتەری کوردۆنیا
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 82
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: 82
بەستەری داگرتن: –
مه‌وله‌وی و په‌خشانی كوردی
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بییه‌ له‌ سه‌ر په‌خشانه‌كانی مه‌وله‌وی، له‌ لایه‌ن حه‌كیمی مه‌لا ساڵحەوە ئاماده‌ كراوه‌، له‌ دیداری مه‌وله‌وی له‌ ساڵی 2010دا پێشكه‌ش كراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (82) لاپه‌ڕەییدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

ناوه‌رۆكی كتێب:

ئاماده‌كاری ئه‌م كتێبه‌ پاش پێشه‌كی؛ به‌ كورتی باس له‌ قوتابخانه‌ی شیعری گۆران و هۆكاری كۆتاییهاتنی له‌ دوای مه‌وله‌وییه‌وه‌ ده‌كات، دواتر ژماره‌یه‌ک له‌ په‌خشا‌نه‌كانی مه‌وله‌وی ده‌هێنێت و پاش باسكردنی بۆنه ‌و هۆكاری نووسینه‌كانیان؛ ڕاڤه‌یان  ده‌كات. له‌ كۆتاییشدا هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی كه‌ پێویستیان به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ هه‌یه،‌ له‌ شێوه‌ی فه‌رهه‌نگۆكێكدا هێناوه و ماناكانی ڕوون كردوونه‌ته‌وه‌‌.