ئه‌م كتێبه دانراوی مامۆستا محه‌مه‌د عه‌لی قه‌ره‌داغییه و به نۆ به‌رگ بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه ساڵی 1998 و له دووتوێی (396) لاپه‌ڕه‌دا به‌رگی یه‌كه‌می چاپ كراوه.
یه‌كخستنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی كۆمهڵهوتارێكی لێكۆڵینه‌وه‌یی له باره‌ی ژیان و ده‌ستخه‌ت و نووسراوه‌كانی زانا و شاعیر و گه‌وره‌پیاوانی كورد، كه پێشتر به مێژوو و زنجیره‌ی جیاواز له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه. له لاپه‌ڕه (124-126)دا بابه‌تێك به ناوی “عهقیدهكانی مه‌وله‌وی” و له لاپه‌ڕه‌كانی (266 و 267) بابه‌تێكی دیكه به ناوی “معدومی در ردیف”، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك له بابه‌ته‌كانی دیكه‌دا باسی مه‌وله‌وی هاتووه.