الوسٌيلة في الشرح الفضيلة
خاوەنی بەرهەم: مەلا عبدالكریمی مدرس
زمان: عەرەبی
شوێنی چاپ: بغداد
چاپخانە: مطبعة الارشاد
ژمارەی چاپ: 1
ژمارەی پەڕە: 832
ژمارەی پەیوەند بە مەولەوییەوە: هەمووی
بەستەری داگرتن: –
الوسيلة في الشرح الفضيلة
كورتە باسێك دەربارەی ئەم بەرهەمە

 لێكۆڵینه‌وه‌ و لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستییه‌ بۆ كتێبی “الفضيلة”ی مه‌وله‌وی، له‌ لایه‌ن مامۆستا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه‌وه‌ به‌ عه‌ره‌بی نووسراوه‌ و له‌ دووتوێی كتێبێكی (832) لاپه‌ڕەییدا به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌.

ناوه‌رۆكی كتێب:

بریتییه‌ له‌ ڕاڤه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی دوو هه‌زار و سی و یه‌ک به‌یت كه‌ مه‌وله‌وی له‌ بواری زانستی كه‌لامدا له‌ كتێبی «فه‌زیله»‌دا هۆنیویەتیەوە‌، نووسه‌ر “م. عبدولكه‌ریمی موده‌ڕیس” به‌یته‌كانی به‌سه‌ر بابه‌ته‌ جیاوازه‌كانی ئه‌و زانسته‌دا دابه‌ش كردووه‌، پاشان وشه‌ به‌ وشه‌ مانا و مه‌به‌ستی به‌یته‌كانی‌ لێک داوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، هه‌روه‌ها  بۆچوونی زانایان و تێگه‌شتنی خۆیشیان بۆ بابه‌ته‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ ڕوو.